لە باغۆز 400 داعش خۆیا رادەستی هێزەكانی هەسەدەكرد

 

دوای ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك دوا مۆلگەی داعشیان بۆ ماوەی دوو هەفتەیە گەماڕۆ داوەوە, ئەمڕۆ پێنجشەممە 400 تیرۆریستی داعش لە گوندی باغۆزی رۆژهەڵاتی دێرەزوور خۆیان رادەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات كردەوە.
هێزەكانی سووریای دیموكرات كە بە زۆری لە هێزەكانی باڵی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكە پێكدێن، رایانگەیاند كە هیوادارن تا سبەینێ تەواوی گوندی باغۆز لە خەڵك چۆڵ بكرێت.

هەسەدە دەیەوێ گوندی باغۆز كە دواهەمین مۆڵگەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشە، بە تەواوی چۆڵ بێت لە هاووڵاتیانی مەدەنی، ئینجا هێرشی كۆتایی بكاتە سەر و بە تەواوی لە تیرۆریستانی پاك بكاتەوە.

چەند هەفتەیەكە داعش لە باغۆزی دواهەمین مۆڵگەیدا گەمارۆ دراوە، لەم ماوەیەدا سەدان تیرۆریستی داعش و سەدان هاووڵاتی و خێزان و منداڵەكانی تیرۆریستان خۆیان رادەستی هێزەكانی هەسەدە كردووەتەوە.

Back to top button