خوێندنی ئەمساڵی سلێمانی و هەڵەبجە راگیرا
خواكوڕك
سەرۆكی مامۆستایانی كوردستان لەتۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و دەلێت ئەستەمە پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی دەست پێ بكاتەوە، لەبەردەم وەستانی خوێندنین لە پارێزگای سلێمانی و دەوروو بەرینە.
ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی مامۆستایانی كوردستان لە پۆستەكەی دا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك دەلێت ئەگەر رێگا چارەی خێرا نەدۆزرێتەوە، ئەستەمە پرۆسەی خوێندن دەست پێ بكاتەوە،
لەبەرامبەر دا شارەزایەكی بواری پەروەردە دەلێت لە سلێمانی دەمێكە كۆتای بەخوێندن هاتووە و ئەو ساڵەی خوێندن لە سلێمانی وەستاوە، بەڵام تاوەكو ئێستا جێگای سەرسورمانە وەزارەتی پەروەردە رای نەگرتووە و دەلێت دەبێت تا كۆتایی مانگی دوانزە 5 بەش لە بەرگی یەكەمی خوێندن تەواو بوو بێت، كە لە پۆڵی یەك تا پێنج سەرەتای دەگرێتەوە،
شاناز رەسوڵ شارەزای بواری پەروەردە دەلێت خوێندنی ئەمساڵی سلێمانی تەواو بووە و وەستاوە، چونكە ئەستەمە دەست پێ بكرێتەوە، ئەگەر ئێستاش بایكۆت بشكێنرێت ئەستەمە دەست دەكرێت بەخوێندن و لەماوەی یەك مانگدا پێنج بەش بخوێنرێت، بۆیە خوێندن لە سلێمانی تێپەریوە و لەرووی یاساییەوە وەستاوە.
پێشتر خواكوڕك لە سەرچاوەی تایبەتەوە ئەوەی ئاشكرا كرد لە ئەگەری وەستانی خوێندن لە سلێمانی مووچە مامۆستا و ساڵی دواخراو هەژمار ناكرێت و نادرێت بە مامۆستایانی سلێمانی .