سه‌رۆك بارزانی: بە بۆنەی ٨ـی مارس پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆك بارزانی، بە بۆنەی 8ـی مارس، رۆژی جیهانی ئافره‌تان، له‌ لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئافرەتانی کوردستان نموونەی قوربانیدان و خۆڕاگرین.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافرەت پیرۆزبایی لە هەموو ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم.

ئافرەتانی کوردستان نموونەی قوربانیدان و خۆڕاگری و بەهاکانی مرۆڤایەتین.

هیوای بەختەوەری بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان دەخوازم. ئومێد دەکەم کۆتایی بە چەوسانەوە و ئێش و ئازارەکانیان بێت.

Back to top button