ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی 3ی 2019 له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسمان له‌ نێوان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانی پچڕ پچڕ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی پارێزگادا وه‌ به‌فر بارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا، پاشان كه‌شه‌كه‌ له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا جێگیر ده‌بێته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، سبه‌ی شه‌ممه‌ 9-3-2019، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڵه‌ هه‌وری جیاجیا .

Back to top button