كۆمهڵی ئیسلامی: پارتى باسى پێكهێنانى حكوومهتیان لهگهڵ نهكردووین
سەرکردەیەکی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رای دەگەیەنێت، هێشتا روون نییە کەی شاندی دانوستانکاری پارتی سەردانی حزبەکەیان دەکات بۆ پرسی پێکهێنانی حکوومەتى داهاتوو.
فارووق عەلی ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، هێشتا دیار نییە کەی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی حزبەکەیان دەکات بۆ پرسی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم، بەڵام هێشتا شاندی دانوستانکاری پارتی بە فەرمی بۆ پرسی پێکهێنانی حکوومەت سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی نەکردووە و نازانرێت کەی سەردان دەکەن.
بهرپرسهكهى كۆمهڵ ئاماژهى بهوه كردووە، چەندە چوونە ناو حکوومەت لە بەردەم حزبەکەیان کراوەیە زیاتر ئەگەری بوون بە ئۆپۆزیسیۆنیان هەیە، بۆ ئەوەیش هەموو ئەگەرەکانیان لەبەر چاو گرتووە، ئەم لێدوانی سەرکردەیەی کۆمەڵ لە کاتێکدایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان رێککەوتنی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمى كوردستان واژوو کردووە.