ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدات و کۆتایی قەیرانی ئابووری ڕادەگەیەنێت..

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ۸ـی ۳ـی ۲۰۱۹، کاتژمێر ۳:۳۰ خولەکی پاش نیوەڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێەوە و هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە رابگەیەنێت.
دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدات و گۆڕانکارییەکان رادەگەیەنێت.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان پێڕه‌و ده‌كات و به‌پێى سیسته‌كه به‌شێكى زۆر له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕدێ.
بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە، جەنگی دژ بە داعش، دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی سەدان هەزار ئاوارە بۆ هەرێمی کوردستان، ماوەی پێنج ساڵە دۆخێکی ئابووریی دژواریان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت، بەم نزیکانە ئەو دۆخە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بێت.