ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنێت

ڕۆڵی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆتە سەرچاوەی سەقامگیری و ئارامی بۆ هەرچوارپارچەی هەرێم بێ جیاوازی کە بەو پەڕی متمانەو هێزی بڕوا بەخۆبوون لەپێناو هاونیشتیمانیان و ئارامی و سەلامەتی سەرجەم پێکهاتەکان و چین و توێژە جیاجیاکان و هەوڵی نەهێشتنی دزە نەکردنی ڕێکخراوە تیرۆرستەکان و ئەوانەی دەیانوێ سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان تێک بدەن بەردەوام پوچەڵدەکاتەوە ئەویش بە هاوکاری سەرجەم کارمەندانی ئەو ئەنجومەنە بەپێی ئەرك و پێدانی سپاردنی کارەکانیان کە بەوپەڕی تواناو لە خۆبوردوی ماندووبوون و هەمیشە شەو ڕۆژ کاریان كردووه‌ لە پێناو بەدەست هێنانی سەقامگیرێکی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی کوردستان ۲٤ دا به‌رپرسی ئۆفیسی دژه‌تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، باس له‌ گرنگیی رۆڵ و هاوكاری وهه‌ماهه‌نگیيه‌كانی ده‌زگاكانی دژه‌تیرۆر و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

پڕۆگرامی به‌خشین له‌ ڤیزا ڤی ده‌بلیو پی، یه‌كێ له‌ به‌رنامه‌ گرنگه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایه‌، كه‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كیيه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی زانیاری و هاتووچۆی ئه‌ندامانی گرووپه‌ تیرۆریستیيه‌كانه‌ له ‌نێو وڵاتانی جیهاندا، كه‌ تا ئێستا 38 وڵات له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌شدارن، وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مه‌ریكی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.

عیراق له‌نێو لیستی ئه‌م ۳۸ وڵاته‌دا‌ نیيه‌، به‌ڵام وه‌ك باڵێۆز و به‌رپرسی ئۆفیسی دژه‌تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی کوردستان ۲٤ دا باسی لەوە کردووە،‌ ئه‌م  پڕۆگرامه‌ ته‌نیا بۆ وڵاتانی سه‌ربه‌خۆیه‌‌، به‌ڵام له‌ رووی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی داعش، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی كارا ده‌بینێت.

له‌م روانگه‌یه‌وه‌، پسپۆرێكی ئاسایشی نیشتیمانی گوتوویەتی: ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ پشت به‌ده‌زگاكانی ئاسایشی عیراق ببه‌ستێت، به‌ڵام پسپۆری و به‌هێزیی ده‌زگاكانی ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان، تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراون و ئه‌رك و كاره‌كانیشیان جگه‌ له‌وه‌ی هاوپه‌یمانان سوودی لێ ده‌بینن، له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ناوچه‌كه‌شدایه‌.

Back to top button