کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی لابردنی پاشەکەوتی موچە دەستیپێکرد
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی لابردنی پاشەکەوتی موچە دەستیپێکرد.
كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به بڕیاردان له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستیپێكرد، تا ئێستاش دیارترین ده‌نگۆ له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌وه، لابردنی پاشكه‌وتی موچه‌یه.
تاکو ئێستا مووچەی کارمەندانی هیچ وەزارەتێک دابەش نەکراوە و مووچە خۆرانیش چاوەڕوانی لێدوانی فەرمی حکوومەتن.
بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە، جەنگی دژ بە داعش، دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی سەدان هەزار ئاوارە بۆ هەرێمی کوردستان، ماوەی پێنج ساڵە دۆخێکی ئابووریی دژواریان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت، بەم نزیکانە ئەو دۆخە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بێت.