حاكم شێخ لەتیف: سەدام نیشتمان پەروەرتر بوو لە حكومەتی كوردی

خواكوڕك
 
لەمیانی بەشدەاری كردنی گۆڕان، راستەوخۆ لە خۆپێشاندانەكان، پاش وتارەكەی ئارام شێخ ئەحمەد كەسایەتی ناو گۆڕان روو لە خۆپێشاندانەكان دەكەن بەدرۆشمی جیا هێرش دەكەنە سەر كوردستان و لەدواین بەشداری دا، حاكم شێخ لەتیف دەلێت سەدام نیشتمان پەروەرتر بوو لەحكومەتی كوردی .
 
حاکم شێخ لەتیف، هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان لەبەردەم مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی گوتارێکی پێشکەشکرد باسی کاتی حوکمی سەدامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و گوتی “جاران ئێمە دەمانگوت سەدام و حکومەتەکەی دوژمنمانن و ناشیرینن، بەڵام دەركەوت سەدام نیشتیمان پەروەرتر بوو،
 
هەڵسوڕاوە دیارەکەی بزووتنەوەی گۆڕان کە بزووتنەوەکەی بەشێکە لە حکومەت تا ئێستا ئامادە نیە پاشەكشە لەحكومەت بكات، لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا گوتی “داوا لە سەرجەم مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەم داوای یاسایی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆماربکەن”.
 
شایانی باسە بەهەموو كوردستان لە سەردەمی رژێمی بەعس 90 هەزار فەرمانبەر بوونی نەبوو، لەكاتێكدا كەمترین مووچەیان هەبوو.
Back to top button