سيستەمى پاشهكهوتى مووچه ههڵوهشايهوه و له يهك شهممهوه مووچه به بێ پاشهكهوت دابهش دهكرێت
سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەڵگرتنی پاشکەوتی مووچە رایگەیاند: لەم مانگەوە بڕیاری پاشکەوتی مووچە لە هەرێمی کوردستاندا هەڵدەگیرێت و مووچە وەکو خۆی بە تەواوەتی دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ (هەینی ۸ـی ۳ـی ۲۰۱۹) ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کۆی داهات و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پرسی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کرا. دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا نێچیرڤان بارزانی بڕیارەکانی لەبارەی هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە راگەیاند.