مووچەی مانگی ۱۲ـی ساڵی ڕابردوو بە بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت
سەرۆك وەزیران نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەڵگرتنی پاشکەوتی مووچە رایگەیاند: لەم مانگەوە بڕیاری پاشکەوتی مووچە لە هەرێمی کوردستاندا هەڵدەگیرێت و مووچە وەکو خۆی بە تەواوەتی دابەشدەکرێت.
دوایی ئەوەی ئەمڕۆ ئێوارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەفەرمی هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند، کە لەم مانگەوە مووچەی بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێ، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە (خواکــورك)ـی ڕاگەیاند، مووچەی مانگی ۱۲ـی ساڵی ۲۰۱۸ دەبێ و بەبێ پاشەكەوت دابەش دەكرێت.
سەرچاوەكە زیاتر ڕایگەیاند كە لەبەر ئەوەی مووچەی مانگی ۱۲ بە پاشەکەوت کراوەتە چەك، بۆیە دەبێت بە پاشكۆیەك لیستێکی تر دەربکرێ و بکرێته چەك، زیاتر ڕوونی کردەوه كە لە ڕێگەی وەزارەتی داراییەوە ڕێنمایی بۆ گەنجینەکان دێت، ئەوانیش ئاگاداری فەرمانگەکان دەکەنەوە بۆ هێنانی لیستی مووچەی بێ پاشەکەوت.
ئەوەی شیاوی باسە بۆ پێدانی مووچەی بێ پاشەکەوت، حکوومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە ۸۸۰ ملیار دیناری عێراقیە.