راگه‌يه‌ندراوێك له‌ فراكسيۆنى پارتييه‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگرتنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: به‌ خۆشحاڵی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ به‌ هه‌وڵی هه‌موو په‌رۆشانی ئه‌و پرسه‌، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ ڕۆڵی کاریگه‌ری سه‌رۆک بارزانی و چوون و سه‌ردانی بۆ به‌غدا کلیلی ئه‌وچاره‌سه‌ریه‌ بوون، هه‌روه‌ها دیبلۆماسیه‌تی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌نگاوه‌ به‌رده‌وامه‌کانی و ته‌فاهووم و تێگه‌یشتنی به‌ڕێز عادل عبدولمه‌هدی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ڕۆڵی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له‌ په‌رله‌مانی عێراق که‌ به‌گیانێکی یه‌کگرتوو له‌و بابه‌ته‌ هه‌وڵیاندا،  ئه‌مڕۆ بڕیاره‌ مێژوویه‌که‌ درا.

ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌:

ڕاگه‌ێندراوی فراکسیۆنی پارتی

ده‌رباره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌که‌ووتی مووچه‌.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ک نوێنه‌ری ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان، پشتیوانی له‌ بڕیاره‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و به‌ بڕیارێکی دروست ده‌رهه‌ق به‌مافی خه‌ڵکی ده‌زانێت.

هه‌ڵبه‌ت بڕیاری پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی کوردستان له‌کاتی خۆی، بڕیارێکی قورس و گران بوو، به‌ڵام هۆکاره‌کانی ئه‌و بڕیاره‌ له‌سه‌رووی ئیڕاده‌ی دامه‌زراوه‌و ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان بوو ئه‌ویش وه‌ک

*سزا دانی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌وکاتی عێراق

*دابه‌زینی نرخی نه‌وت

*شه‌ڕی داعش و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر

*هاتنی ژماره‌یه‌کی زۆری ئاواره وه‌ک په‌ناگه‌یه‌کی ئارام بۆ هه‌رێمی کوردستان.

هه‌رچه‌ند پێشتر ئه‌و سۆزه‌ به‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان درابوو هه‌موو هه‌وڵێک چڕ ده‌کرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ ناچاریه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌، به‌خۆشحاڵی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ به‌ هه‌وڵی هه‌موو په‌رۆشانی ئه‌و پرسه‌، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ ڕۆڵی کاریگه‌ری سه‌رۆک بارزانی و چوون و سه‌ردانی بۆ به‌غدا کلیلی ئه‌وچاره‌سه‌ریه‌ بوون، هه‌روه‌ها دیبلۆماسیه‌تی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌نگاوه‌ به‌رده‌وامه‌کانی و ته‌فاهووم و تێگه‌یشتنی به‌ڕێز عادل عبدولمه‌هدی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ڕۆڵی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له‌ په‌رله‌مانی عێراق که‌ به‌گیانێکی یه‌کگرتوو له‌و بابه‌ته‌ هه‌وڵیاندا،  ئه‌مڕۆ بڕیاره‌ مێژوویه‌که‌ دراو. بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌شه‌که‌ووتی مووچه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌ ڕاگه‌ێندرا.

له‌ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، جارێکیتر سوپاسی خۆڕاگرای و ئارامی و گیانی به‌رپرسیارانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین و ئارامی و ته‌حه‌موولی ئه‌وان زامنی هه‌میشه‌ پێشکه‌وتن و به‌هێزی کوردستانه‌.

له‌کۆتایشدا وێڕای پشتیوانی فراکسیۆنی پارتی له‌ هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌ت، دووپاتی ئه‌وه ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ زامنی مافه‌ کانی خه‌ڵکی کوردستان بین له‌ زه‌مانه‌تی ئه‌و به‌شه‌ مووچه‌یه‌ی له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو پاشه‌که‌وت کراوه‌و پشتیوانی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت ده‌بین تا له‌ ئاینده‌ ئه‌و مافه‌ی فه‌رمانبه‌رانی کوردستان ده‌سته‌به‌رببێت.

کوردستانی به‌هێز ئامانجمانه‌ و له‌ پێناویدا هه‌موو هه‌وڵێک ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ.

سڵاو بۆ خۆڕاگری خه‌ڵکی کوردستان که‌ شایه‌نی خزمه‌تی زیاترو ژیانێکی شایسته‌ن.

فراکسیۆنی پارتی

له‌ په‌رله‌مانی کوردستان

8/3/2019

Back to top button