قه‌یرانی سیاسی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا
خواكوڕك
فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیاو ئیتالیا كۆكن له به‌رده‌وامیدان به‌كاركردن و هاماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا وه‌ك وڵاتێكی پاڵێوراوی یه‌كێتیه‌كه و ئه‌مه‌ش له زاری به‌پرسانی ئه‌و وڵاتانه دووپاتكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها (فردریكا مورگه‌رینی) وه‌زیری ده‌روه‌ی یه‌كێتیه‌كه جه‌ختی لێكردوه‌ته‌وه، به‌لام لوكسمبۆرگ و به‌لجیكا و چه‌ند وڵاتێكی‌تر هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا ده‌بێت سزا بدرێت و ئابڵۆقه‌ی بخرێته سه‌ر.
دوای كوتای هاتنی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی هاوینی ئه‌مساڵ، هه‌نگاوه‌كانی توركیا له مه‌ڕ سیاسه‌توانان وچالاكوانانی میدیایی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئاینیی به تایبه‌ت سه‌ركرده‌كانی HDP و قه‌تیسكردن و سانسۆری سه‌ر ئازادیه‌كان، یه‌كێتی ئه‌وروپای توشی دابه‌شبوون كردووه له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته.
رۆژی رابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، تا ساڵێ نوێ چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و ساڵی داهاتوو پرسی بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی چوونە ناو یەکێتیی ئەورووپا دەخاتە ڕاپرسییەوە بۆ ئەوەی خەڵکی بڕیار بدەن ئایا لەم هەوڵ بەردەوام بن یاخود نا.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی توركیا وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ئیداره‌ی ئه‌كه‌په‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، په‌یوه‌سته به‌كاتی ته‌رخانكراو بۆ دروست كردنی متمانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه. به‌ڕای ده‌وڵه‌تمه‌دارانی توركیا، وڵاته‌كه‌یان كاتێكی زۆری به‌فیڕۆداوه له‌چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێكی ئیجابی ئه‌و یه‌كێتیه.