ئەمریکا مۆلەتی یەک هەفتە دەداتە ئەورووپا خۆیان یەکلا بکەنەوە
دوا ئەوەی دۆنالد ترمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا تەواوی هێزەکانی لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان بکشێنێتەوە، ژمارەیەک وڵاتی جگە لەفەرەنسا ڕایانگەیاند لەگەڵ ئەمریکا دەکشێننەوە،ئەمریکا مۆلەتی یەک هەفتە بەئەوروپا دەدات کە ببنە بەشێک لە پڕۆژەی ئەمریکا و ڕێگری لە درووست بوونی شەڕی تورکیا وهەسەدە بگرن.
رۆژنامه‌ى “ۆڵ ستريت جۆرناڵ”، بڵاويكرده‌وه، ئه‌مه‌ريكا تا رۆژى هه‌ينى وه‌ك دوا مۆڵه‌ت دياركردووه بۆ هاوپه‌يمانه ئه‌وروپاييه‌كانى تاوه‌كو پابه‌ندى نه‌خشه‌ڕێى واشنتن بن سه‌باره‌ت به “سه‌قامگيرى ره‌وشى باكوورى سووريا”.
وه‌ك له راپۆرتى رۆژنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ كراوه، به‌رپرسانى ئيداره‌ى واشنتن په‌يوه‌ندييان كردووه به هه‌شت وڵاتى هاوپه‌يمانى وڵاته‌كه‌يانه‌وه.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكايى بۆ رۆژنامه‌كه جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ريكا داواى له وڵاتانى ئه‌وروپايى كردووه، ببنه به‌شێك له‌و نه‌خشه‌ڕێيه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ ناوچه‌كانى باكوورى سووريا دايڕشتووه.
ئامانجى نه‌خشه‌ڕێيه‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا، ئه‌وه‌يه، رێگربێت له درووستبوونى شه‌ڕى نێوان توركيا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده).
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا بۆ رۆژنامه‌كه ئاشكرايكردووه، ژماره‌يه‌ك وڵاتى ئه‌وروپايى پابه‌ندييان پيشانداوه و هێزه‌كانيان له سووريا ده‌هێڵنه‌وه.
له‌و ميانه‌يه‌دا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌يى ناوه‌ندى ئه‌مه‌ريكا ره‌تيكردووه‌ته‌وه هيچ فشارێك خرابێته سه‌ر سوپا بۆ كشانه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ له خاكى سووريا.
له ديسێمبه‌رى رابردوودا، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى به ته‌واوى له سووريا بكشێته‌وه. ئه‌وروپاييه‌كانيش رايانگه‌ياندووه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا چوونه‌ته سووريا و له‌گه‌ڵ ئه‌ويشدا ده‌كشێنه‌وه.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا راشيانگه‌ياندووه، ته‌نيا فه‌ره‌نسا وه‌ك هاوپه‌يمانێكى ئه‌وروپايى نيازى خۆى بۆ هێشتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووريا ده‌ربڕيوه.