بۆ خانمانی دووگیان، لەم خواردن و خواردنەوانە بەدووربە

کاتێک دووگیان دەبیت، پێویستە زۆر ئاگاداری جۆری هەڵبژاردنی خواردن و خواردنەوەکانت بیت، چونکە تۆ تەنها بەرپرس نیت لە تەندروستی خۆت، بەڵکو تەندروستی کۆرپەکەشت بەرپرسیاریەتی تۆیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی hiamag لەکاتی دووگیانبووندا گرنگە لە هەندێک خواردن دووربکەویتەوە یان کەمی بکەیتەوە، چونکە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت:

1-خواردنی هێلکەی نەکوڵاو یان تەواو سورەوەنەکراو، هەندێکجار بەشێکی بە شلی دادەنرێت و ئارەزووی خواردنی دەکرێت، بەڵام لەکاتی دووگیانیدا واز لەوە رەفتارە بهێنە، چونکە رەنگە تووشی سکچوونی زۆرت بکات و زیان بە کۆرپەلە بگەیەنێت.

2-خواردنەوە کافاینەکان، رەنگە هۆکارێک بێت بۆ لەبارچوون، هەربۆیە تا دەتوانیت کەمی بکەرەوە، بەتایبەت ئەوانەی رێژەی کافاینی زۆرە، دەبێتەهۆی وشکبوونەوەی لەش.

3-خۆت بەدووربگرە لە خواردنی گۆشتە ئامادەکراوەکانی ناو قوتو لەگەڵ جۆرەکانی دیکە، چونکە زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت و رەنگە بەباشی گەشەنەکات.

4-پەنیری تەڕ، چونکە جۆرێک لە بەکتریای لەسەرە، دەبێتەهۆی زوو لەدایکبوون یان لەبارچوون، یان کۆرپەلە تووشی نەخۆشی خراپ دەکات.

Back to top button