سەرکردەیەکی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد

بزووتنەوەی گۆڕان، کۆچی دوایی کردنی سەرکردەیەکی خۆی بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.

میدیای فەرمیی گۆڕان بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٩ـی ئاداری ٢٠١٩، سەڵاح چاوشین، یەکەمین سکترێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین، دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک بەسەر تووشبوونی بە نەخۆشیی شێرپەنجە و سەردانیکردنی نەخۆشخانەکانی دەرەوەی وڵات بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.

بڕیارە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە مەراسیمێکدا، تەرمی سەڵاح چاوشین لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلییەوە بەرەو گردی (سەیوان) بەڕێ بکرێت، سەڵاح چاوشین لە ساڵی ١٩٤٦ لە بنەماڵەیەکی ناوداری شاری سلێمانی لەدایک بووە و یەکەمین سکرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەکە بووە.

 

 

Back to top button