سه‌فین دزه‌یی: مووچەی مانگی ۱۲ـی ساڵی ۲۰۱۸ بەبێ پاشەكەوت دابەش دەكرێت

دوای ئەوەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەڵوەشانەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند، دووپاتی كردەوە كە لەو مانگەوە بێ پاشەکەوت، مووچە دابەش دەکرێت.

له‌م باره‌وه‌ سه‌فین دزه‌یی ووته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ كوردستان تیڤی، راگه‌یاند” مووچەی مانگی ۱۲ـی ساڵی ۲۰۱۸ بەبێ پاشەكەوت دابەش دەكرێت و پێدانی مووچە دواناکەوێت و لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستپێدەکات.

هەروەها ڕوونی کردەوه كە لە ڕێگەی وەزارەتی داراییەوە ڕێنمایی بۆ گەنجینەکان دێت، ئەوانیش ئاگاداری فەرمانگەکان دەکەنەوە بۆ هێنانی لیستی مووچەی مانگى ۱۲ به‌بێ پاشەکەوت.

Back to top button