ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆ دەبێتەوە
بڕیارە سبەی یەك شەممە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ ببێتەوە و ڕەوشی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان تاوتوێ بكرێ.
ماڵپەڕی کوردستان ۲٤ بڵاوی کردووەتەوە، سبەی یهك شهممه ۱۰ـی ۳ـی ۲۰۱۹ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆدهبێتهوه و بهگوێرهی زانیارییهكانیش له كۆبوونهوهكهدا رەوشی سیاسی و دواین پێشهاتەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و رەوشی دانوستاندنەکان لەگەڵ لایەنەکان و رێککەوتنی سیاسی پارتی لەگەڵ هەریەک لە یەکێتی و گۆڕان باس دهكرێت.
ڕوونیشکراوەتەوە، کە پێشبینی دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی، بڕیار لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بەو بابهتانه بدرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان رێككەوتنی سیاسیی لەگەڵ هەریەكە لە یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان واژوو كردبوو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان.