پارتی وه‌ڵامێكی تووندی عه‌تا سه‌راوی ده‌داته‌وه‌

خواكوڕك

عه‌تا شیخ حه‌سه‌ن ووته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی–هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی عه‌تا سه‌راوی ده‌ڵێت، “دیاره‌ یاریكردن به‌زوبانی زۆن و ، به‌زۆن كردنی كوردوستانیش، زاده‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ گوماناویه‌یه‌ كه‌ ( ته‌یری گوول، ده‌كات به‌عاشقی داری زه‌قنه‌بوت).

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی له‌وه‌ڵامی ئه‌دهه‌م بارزانی بۆ میدیایه‌كی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو گووتبووی، ”ھەق وایە ئەدهەم بارزانی بەقەدەر بەڕەکەی خۆی لەزۆنی سەوزدا پێ ڕابکێشێت، چونکە لێرە کەمترە لەمیوان”. له‌وه‌ڵامدا عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ده‌ڵێت، ” یاریكه‌رێكی سه‌رپه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی، به‌ناوی ( عه‌تا سه‌راوی )، كه‌سه‌راپای قسه‌كانی، لۆژیكی ( تحت گلب ) ی پێوه‌ دیاره‌ چونكه‌:
هیزه‌ سیاسیه‌ ڕه‌سه‌نه‌كان ده‌خاته‌ خانه‌ی گومان و ، سه‌ركرده‌ شۆڕشگێڕه‌ مێژووییه‌كانیش، له‌خاكی نیشتیماندا به‌میوان ده‌زانێت و ، ئه‌م شاره‌ ئازیزه‌ش به ‌(به‌ڕه)‌ی ژێر پێ ی خۆی ده‌بینێت و، نا مه‌سئولانه‌ ته‌عامول له‌گه‌ڵ فره‌ ڕه‌نگی شاردا ده‌كات.

عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ده‌شڵێت، “ڕابردو گه‌واهی ده‌ره‌، كێ خۆی و خاكی فرۆشت‌ و، خاك فرۆشی ئاسه‌واری له‌جه‌سته‌ی كێدایه‌ و، ئاشكراشه‌ فرۆشیاری خاك، له‌كوێی ڕه‌وتی مێژوودایه‌”.

له‌وه‌ڵامه‌كه‌ی ووته‌بێژه‌كه‌ی پارتی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هاتووه‌، “به‌داخه‌وه‌ له‌كاتێكدا ده‌بوایه‌ یادی (232) ساڵه‌ی شاری سلێمانی، ببوایه‌ به‌سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی پێكه‌وه‌ كاركردن و پێكه‌وه‌ بڕیاردان ، كه‌چی هه‌ندێك وتار له‌ناو گرفت و ئازاره‌كانی خه‌ڵكه‌وه‌ سه‌رده‌رده‌هێنن ، كه‌زیان به‌پێگه‌ی ئێستای كوردوستان و ، ئاینده‌ی پرشنگداری ده‌گه‌یه‌نن”.

ئه‌دهه‌م بارزانی له‌وه‌ڵامی پرۆژه‌كه‌ی گۆڕان و باڵێكی یه‌كێتی كه‌ ئارام شێخ محه‌مه‌د پێشنیاری كردووه‌ تاوه‌كو سلێمانی راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات ده‌ڵێت، “هه‌رهێزیكی سیاسی بیه‌وێت حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ پاریزگاكاندا مامڵه‌ بكات ، ده‌بێت له‌كوردوستان باربكات”.

Back to top button