زاوا جووەكەی بەرهەم ساڵح زۆربەی جار لە تەلئەبیبە

كاڵێ بەرهەم ساڵح كچی گەورەی بەرهەم ساڵە لە مانگی تەموزی ساڵی ۲۰۱٦ هاوسەرگیری لەگەڵ فۆتۆگرافەرێكی جوو كردووە لە گرانترین هوتێلی ئیسپانیا، ئێستە لە لەندەن دەژین و بەپێی زانیارییەكان، كار بۆ لۆبی جوو دەكەن و بەردەوام لە هاتوچۆی تەلئەبیبدان.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوبوونەتەوە، كاڵێ بەرهەم ساڵح كە سەرەتا ڕۆژنامەنووسێك بووە لە دەرەوە، دوای پێوەندی بەستن لەگەڵ فۆتۆگرافەرێكی گۆڤاری “تایم”ی ئەمەریكی كە بە ڕەگەز جووە، لەلایەن بزووتنەوەی زانیۆنیزمی جیهانییەوە بەرەو پێشەوە براوە و وەك توێژەر لە بارەگای سەرەكی لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك دامەزرێنراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستن، زاواكەی بەرهەم ساڵح ناوی ” Eric Hinojosa ” فۆتۆگرافەری گۆڤاری تایمی ئەمەریكی و فیلمسازە، لە مانگی تەمووزی 2016 لە گرانترین هۆتێلی ئیسپانیا هاوسەرگیری لەگەڵ كاڵی بەرهەم ساڵح كردووە بە ناوی ” Hotel conencanto” كە هۆتێلەكە لەسەر ئاستی دنیایش یەكێكە لە هوتێلە گرانبەهاكان.

بەپێی زانیارییەكان، بەرهەم ساڵح لە كاتی هاوسەرگیرییەكەی سوور بووە لەسەر ئەوەی هیچ وێنەیەكی نەگیرێ و ئەو نهێنیەی ئاشكرا نەبێ، بۆ ئەوەی زانیاریی زاوا جووەكەی نەچێتە دەرەوە بۆ میدیا.

هاوسەری كاڵێ بەرهەم ساڵح بە ڕەگەز جووە و خەڵكی پیرۆیە و ماوەیەك لە تەكساس ژیاوە و ئێستەیش لە لەندەن لەگەڵ كاڵێ دەژین.

بەپێی زانیارییەكان، زۆرجار كاڵێ و هاوسەرەكەی سەردانی تەلەئەبیب دەكەن لە ڕێی بەیرووتەوە بەهۆی ئەوەی كچەكەی بەرهەم ساڵح بەهۆی ئاگاداركردنەوەی لەلایەن باوكییەوە ناوێرێ ڕاستەوخۆ گەشت بۆ تەلئەبیب بكات، بەڵام لە لبنان دادەبەزن و بە ئۆتۆمبێل دەپەڕنەوە ئیسرائیل و بەناوی ڕۆژنامەنووس و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە.

ئەو دیمەنانەی لە خوارەوە دەیبینن، بەشێكە لە وێنەی ئاهەنگەكەی و ژیان و گوزەرانی كچەكەی بەرهەم ساڵح و هاوسەرە جووەكەی.

 

Back to top button