خواردنه‌وه‌ی چا دوای نانخواردن مه‌ترسیداره؟
هه‌موان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتوین له دوای خواردنی ژه‌مه‌كان ڕاسته‌وخۆ چا بخۆینه‌وه ، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان به ته‌واوه‌تی زیان و مه‌ترسیه‌كانی خواردنه‌وه‌ی چا له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئاشكرا ده‌كات به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له كاتی ته‌واو و ڕاستدا نه‌خورێته‌وه.
له بابه‌تێكدا كه له پێگه‌ی “هێلس ئێكسچه‌نج ” بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتوه گه‌ڵای چا جۆرێك ترشی تایبه‌تی خۆی تیادایه كه به شێوه‌یه‌كی نا ته‌ندروست كار له كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌كات به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ دوای خواردنی ژه‌مه‌كان بخورێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ژه‌مه‌ی ده‌یخۆیت پرۆتینی زۆر تیادا بێت ئه‌وه ترشه‌ڵۆكی ناو چاكه واده‌كات ئه‌م پرۆتینه هه‌رس نه‌بێت و به‌مه گرفتی هه‌رست بۆ دروست ده‌بێت و جگه‌و له‌وه‌ش چا ئاسنی ناو خۆراك ده‌مژێت و واده‌كات له‌ش توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت سوودی لێ وه‌ربگرێت و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی كه‌می ئاسن و خوێن بۆ مرۆڤ دروست ده‌كات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كێشه بۆ ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێن دروست ده‌كات .
له پزیشكی چینی‌دا هاتوه خواردنه‌وه‌ی‌چا به گه‌رمی دوو هێنده مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك زیاد ده‌كات به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كێشانی جگه‌ره بخورێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت جه‌سته‌ت سوود له خواردنه‌وه‌ی چا وه‌ربگرێت ئه‌وه باشتر وایه دوو بۆ سێ كاتژمێر دوای خواردنی ژه‌مه‌كان یان پێش ئه‌وه چا بخۆیته‌وه.