بۆچی مرۆڤ ده‌بێت بخه‌وێت؟

زاناكان ئاشكرایان كردوه كه نوستن یارمه‌تی دو باره نوێ بوونه‌وه‌ی ترشه‌كانی DNA ده‌دات له‌ناو ده‌ماره خانه‌كاندا و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری پیری پێش وه‌خت و گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
پێگه‌ی””MedicalXpress” ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵێك له زاناكانی بڵاوكردۆته‌وه كه له زانكۆی بار ئیلان ئه‌نجامیانداوه له ئیسرائیل و تیایدا سودیان له وێنه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی ده‌ماره خانه‌كانی ماسی زیندوو له جۆری “Danio rerio” وه‌رگرتوه و پشت به‌ستراوه به مایكرۆسكۆبی وورد كه له ڕێیه‌وه زاناكان توانای بینینی كرۆمۆسۆمه‌كانیان هه‌بووه .
زاناكان ئاشكرایان كرد ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ به ئاگایه ئه‌وه خانه ناوكیه‌كانی ترشی گه‌ردی ده‌ست به شیبوونه‌وه ده‌كه‌ن و قه‌باره‌یان ده‌گاته ئاستێكی مه‌ترسیدار، به‌ڵام نوستن هاوكاری ناوكی خانه‌كان ده‌كات و سیستمی بۆماوه‌ی و كرۆمۆسۆمی هه‌ر ده‌رماره خانه‌یه‌ك چالاك ده‌كاته‌وه .
شیبووونه‌وه‌ی ترشه ناوكیه‌كان ده‌بێته هۆی پیری پێش وه‌خت و مردنی خانه‌كانی جه‌سته و ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات به‌ڵام نوستن خانه‌كان و ترشه بۆماوه‌ییه‌كان نوێ ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ری زیادبوونی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.