پێنج هه‌نگاوی سادده مێشك چالاك ده‌كات
گۆڤاری Tonic ڕێنمایی كۆمه‌ڵێك له شاره‌زایانی بواری زانستی ده‌ماری بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا به چه‌ند خاڵێكی سادده ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌كرێت مێشك به‌م هه‌نگاوانه چالاك بكرێت.
1-نوستنی دوای نیوه‌ڕوان:
ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه تیایدا هاتووه سه‌رخه‌و شكاندن بۆ ماوه‌ی 25 خوله‌ك توانای چالاككردنی مێشكی هه‌یه له‌ڕووی فێربوون و وه‌رگرتنی زانیاریه‌وه.
2- خواردنه‌وه‌ی‌ی قاوه:
كافاین مێشك چالاك ده‌كات، ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه تیایدا هاتووه خواردنی 200 میلیگرام كافاین له ڕۆژێكدا واته خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ قاوه توانای ده‌ربڕینی مرۆڤ و هه‌ڵبژاردنی وشه‌ی شیاو زیاتر ده‌كات و به مانایه‌كی دیكه چالاكی ده‌به‌خشێته مێشك.
3- سێكس:
سێكسی ته‌ندروست توانای به‌هێزكردنی یاده‌وه‌ری مێشكی هه‌یه چونكه مرۆڤ ته‌واوی هه‌سته‌كانی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه و سوڕی خوێنی چالاك ده‌بێت.
4- دوور كه‌وتنه‌وه له‌خواردنه‌وه‌ی مه‌ی:
ته‌واوی توێژینه‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ئه‌گه‌ری لاواز بوونی توانای مێشك زیاد ده‌كات و دووركه‌وتنه‌وه لێی سودێكی گه‌وره به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت.
5- دووركه‌وتنه‌وه له پشت به‌ستنبه ئامێره زیره‌كه‌كان:
به‌رده‌وام به‌كارهێنان و پشت به‌ستن به ئامێره زیره‌كه‌كان كار له توانای زیره‌كی مێش ده‌كات و مرۆڤ كه‌متر پشت به مێشكی ده‌به‌ستێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت مێشكت چالاك بێت ئه‌وه له پشت به‌ستن به ئامێره زیره‌كه‌كان دوور بكه‌وه‌ره‌وه.