ئەمڕۆ ڕۆژی جلی نیشتمانییە
ئەمڕۆ یەك شەممە 2019.3.10 کەلە هەرێمی کوردستان بە ڕۆژی جلی نیشتمانیی ناسراوە، هەموو ساڵێك لە جەماوەر و چین و توێژە جیاجیاکان لە هەموو شوێنێک بە شێوازی جیاجیا و بە لەبەکردنی جلوبەرگی کوردی یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە.
بەم بۆنەوە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر و لە قوتابخانەی سەروەران و بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بەڕێوە چوو و قوتابیان و کەسوکاری شەهیدان بە لەبەرکردنی جلی کوردی ئەو بۆنەیان بەرز ڕاگرت.
جلوبەرگ و پۆشاک بە یەکێک لە مۆرک و هێما نەتەوەییەکان دێتە ئەژمار و لەناو نەتەوەی کوردیش گرنگی زۆر بەم بابەت دەدرێت و بە لە هەر ناوچە و دەڤەرێکی کوردستان شێواز و مۆدیلی جیاوازی جلی پیاوانە وژنانەنی کوردی باوە.