پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كه‌ی 70 دوو پۆلیسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوشت
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو (٩|٣|٢٠١٩)، لە ئەنجامی شەڕ و تەقەکردن لەناو بازاڕی شاری ھەڵەبجە، دوو پۆلیس گیانیان لەدەست دا.
له ڕاگهێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست (خواكورك) كه‌وتووه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاندووه: كاتژمێر 12ی شه‌وی ڕابردوو له ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه له ئه‌نجامی شه‌ڕ و ته‌قه‌كردن دوو كارمه‌ندی پۆلیس به ناوه‌كانی (ئ، ج، ح)ته‌مه‌ن 35 ساڵان و (ب، س، ق) ته‌مه‌ن 34ساڵان له سه‌ر میلاكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ده‌كوژرێن.
ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌ر به هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70یه به ناوی (ئ، ن، ئ)ی ته‌مه‌ن 32 ساڵان كه دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه‌وه تۆمه‌تباره‌كه به برینداری ده‌ستگیر كراوه و به پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی به‌ند كراوه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.