عادل عەبدولمەهدی سەردانی کوردستان دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆ دەبێتەوە.
سەرچاوەیەکی عێراقی بە ماڵپەی (RT)ـی رووسی راگەیاندووە، تا ئێستا کاتی سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە، بەڵام ”سەردانەکە لە بەرنامەی کاری عەبدولمەهدی هەیە“.
هەروەک ئەو ماڵپەڕە رووسییە لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، عادل عەبدولمەهدی بۆ ”پتەوکردنی پەیوەندییەکان“ی بەغدا و هەولێر و تاوتوێکردنی چارەسەری کێشەی کەرکووک، سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه سه‌ردانه‌كه له ڕۆژانی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێ و هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ته‌واوبوون و لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵن و ئاماده‌ن به گفتوگۆ و له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
عادل عەبدولمەهدی، سەرکردەیەکی شیعەی عێراقییە. دۆستایەتییەکی دێرینی لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی کوردستان هەیە و لە رۆژی 24-10-2018 وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست بەکار بوو.