بەپەلە.. جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتی دەستی پێ کرد…

بە بەشداریی پەرلەمانتارانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەی نێوان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان بەڕێوە دەچێت و بەرپرسێکی یەکێتیش ڕای دەگەیەنێت کە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند : کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە ١٠ـی ئاداری ٢٠١٩، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە و فراکسیۆنی یەکێتیش ھەریەکە لە ڕێواز فایەق و لوقمان وەردی بەشدار دەبن، زیاتر ڕوونیکردەوە کۆبوونەوە ئامادەکارییە بۆ دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان کە لەم ھەفتەیە ئەنجام دەدرێ و تایبەتە بە لێژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان.

لەلایەن خۆیەوە لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی ڕایگەیاند: ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان یەکێتی و پارتی کراوە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھیچ گرفتێکیش نییە بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆبوونەوەکان نەکەین.

Back to top button