سەرۆکی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران: رۆژی سێ شەممە ئامادەی دانیشتنی ژمارە دوو بن

ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بە واژۆی ڤالا فەرید سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لە راگەیاندراوێکدا بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی دەکات، کە لە رۆژی سێ شەممە ئامادەی دانیشتنی ژمارە دووی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بن.

دەقی بانگهێشتنامەکە:

بانگهێشت بۆ: گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمانی کوردستان

بە پێی حوکمی بڕگەی سێیەمی ماددەی ١٨ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان_عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین، بۆ دانیشتنی ژمارە ٢ی ئاسایی، ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان_عێراق، لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆرۆژی سێ شەممە رێککەوتی ١٢ی٣ی٢٠١٩ دا، تکایە لە کاتی دیاریکراودا ئامادە بن.

Back to top button