شاندێکی کوردستان بۆ پرسی مووچەی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاندووە، شاندەکە لە لێژنەی ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە پێک دێت.

جەبار یاوەر هەروەها رایگەیاندووە، شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عێراق بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی خەرجکردن و دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە کۆ دەبێتەوە.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ”لە چەند رۆژی داهاتوودا“ شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، سەردان بەغدا دەکات.

Back to top button