سبەی مووچەی یەكەی 70 و 80ی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردەو دارایی بە بێ پاشەكەوت دابەشدەكرێت
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری هەڵگرتنی پاشەكەوتنیان لە سەر مووچەی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی پەسەندكرد, بڕیارەی سبەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە بێ پاشەكەوت دابەش بكرێت.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) ، سبەی مووچەی یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتەكانی پەروەردە و دارایی خەرج دەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، ئەمە یەكەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە كە بەبێ پاشەكەوت خەرج دەكرێت.