هێلكه بۆ دابه‌زینى كێشى له‌ش بهكاربێنه
زۆر كه‌س ئاره‌زووى دابه‌زینى كێشى له‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێلكه به‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ندى پرۆتین و چه‌ورى و كالۆرى داده‌نرێت، راسته هێلكه برێكى زۆر چه‌ورى تێدایه، به‌ڵام ئه‌و چهوریهى كه له هێلكه‌دا هه‌یه سوود به‌خشه و ده‌بێته هۆى دابه‌زینى كێشى له‌ش. به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان له یه‌ك هێلكه‌ى كوڵاودا ته‌نیا 80 كالۆرى هه‌یه، بۆیه هیلكه به خۆراكێكى باش داده‌نرێت بۆ دابه‌زینى كێشى له‌ش.
لێره‌دا باس له گرنگى خواردنى هێلكه ده‌كه‌ین بۆ دابه‌زینى كێشى له‌ش.
یه‌كه‌م: میتابۆلیزم خێرا ده‌كات، سووتاندنى كالۆریى زیاد له پێویست له له‌شدا ده‌بێته هۆى خێراكردنى كردارى زینده‌پاڵ دوو هۆكار هه‌یه كه ده‌ڵێت بۆچى هێلكه میتابۆلیزم خێرا ده‌كات، یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى چۆلینه كه پێكهاته‌یه‌كى زۆر گرنگه بۆ خێراكردنى كردارى زینده‌پاڵ. دووه‌م،ب ههۆى ئه‌و بڕه زۆره‌ى پرۆتین كه تێیدایه سیسته‌مى هه‌رسى هان ده‌دات كه برێكى زیاتر كالۆرى بسوتێنێت ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى ئه‌و پرۆتینهى كه هه‌رس ده‌گرێت.
دووه‌م: یارمه‌تى لاوازبوونى ماسولكه‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌و پێكهاته خۆراكییهى كه پێویسته بۆ لاوازبوونى ماسولكه‌كان و به‌هێزبوونیان هێلكه‌یه، چونكه یارمه‌تى سووتاندنى برێكى زۆر كالۆرى ده‌دات ته‌نیا له رێگه‌ى زۆر جوڵانى ماسولكه‌كانه‌وه و به‌مه‌ش بارسته و كێشتى ماسولكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: رێگه له زۆرخۆرى ده‌گرێت، جگه له به‌هێزبوونى میتابۆلیزم و لاوازكردنى ماسولكه‌كان، هێلكه یارمه‌تى رێكخستنى كێشى له‌ش ده‌دات و رێگه له زیادهخۆرى ده‌گرێت، چونكه بۆ ماوه‌یه‌كى زیاتر له گه‌ده‌دا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌ستى برسیه‌تى كه‌م ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ورى دروستى تێدایه كه باشن بۆ تێربوونى له‌ش.
چواره‌م: شه‌كرى خوێن جێگر ده‌كات، به‌پێى توێژینه‌وه‌ى پزیشكى، كه‌مى ئاستى شه‌كرى خوێن ده‌بێته هۆى هه‌ستكردن به برسیه‌تى له‌م كاته‌دا باشتر وایه هێلكه بخورێت، چونكه یارمه‌تى ده‌دات كه برسیه‌تى كه‌م بكاته‌وه و شه‌كرى خوێن رێكده‌خات، بیرۆكه‌یه‌كى باشه كه هێلكه له‌گه‌ڵ شۆفان یان دانه‌وێڵه‌دا بخورێت. به‌درێژایى رۆژ پارێزگارى له شه‌كرى خوێن ده‌كات و رێگه له برسیه‌تى ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر بته‌وێت له رێگه‌ى هێلكه‌وه كێشى له‌شت كه‌م بكه‌یته‌وه ئه‌وه پێویسته رۆژانه یه‌ك بۆ دوو هێلكه بخۆیت به كوڵاوى.