ئەمڕۆ فیستیڤاڵی ١٠ ڕۆژەی ھەولێر دەست پێ دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئاداری ٢٠١٩، فیستیڤاڵی ١٠ ڕۆژەی شاری ھەولێر لە باخچەی بەردەم قەڵای هەولێر دەست پێ دەکات و دواتر بەشێکی بەرچاوی چالاکییەکانی لە نێو پارکی شانەدەر بەڕێوە دەچن.
ھەمزە حامید، بەرێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر بە دهزگا میدیایهكانی ڕاگەیاند، ھاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی ئازادکردنی شاری ھەولێر، کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بەردەم قەڵای هەولێر، ئاھەنگێکی گەورە بەڕێوە دەچێت کە سەرجەم چین و توێژەکان تێیدا بەشداری دەکەن و “ئامادەکاریی تەواو بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆژە کراوه، باسیشی لەوە کرد کە لەو ئاھەنگەدا وتاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.
فیستیڤاڵی ١٠ ڕۆژەی ھەولێر، ساڵانە لە ڕۆژی ١١ ئادارەوە تاوەکوو ٢٠ ئادار ئەنجام دەدرێت و جۆش و خرۆشێکی تایبەت بە بۆنەکانی ئادار و نەورۆزی ھەولێر دەدات.