بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە حەمەد مەحموود و كەریم كاكۆ و عەبدوڵڵا حاجی ئەحمەد دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێز كاك حەمەد مەحموود دەربەندی

بە دڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خاتوو (مەریم ئەحمەد عسمانی)مان پێگەیشت.

هاوبەشی خەمی خانەوادە بەڕێزەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزمانی دەربەند دەكەین.

خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و هاوژینی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

—————-

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێز كاك كەریم كاكۆ

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێو و خزم و دۆستانتان دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

————-

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێز كاك عەبدوڵڵا حاجی ئەحمەد

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خاتوو (نازدار ئیبراهیم وەیسی) دایكی هەردوو شەهیدان (بارزان و نەوزاد)مان پێگەیشت.

هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

 

 

Back to top button