خواكوڕك:پیلانێكی مه‌ترسیدار دژی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و رێكه‌وتنه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك: به‌غدا
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، هه‌فته‌ی رابردوو، له كۆشكی سه‌لام كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان (به‌رهه‌م ساڵح و باڤل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی و ئاراس جه‌نگی و ئاسۆ مامه‌ند) به‌رێوه چووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌بێت دژی ” پێكهێنانی حكومه‌ت و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران” سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، كه بریار دراوه، له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست كار بكه‌ن، بۆ شكه‌ست پێهێنانی رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و رێكه‌وتنی نێوان گۆڕان و پارتی و پارتی و یه‌كێتی و تاخیركردنی پێكهێنانی حكومه‌ت، تا ده‌توانرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه كۆبوونه‌وه‌كه به‌دژی رێكه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی ده‌بینێت، له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، به‌رهه‌م ساڵح بانگێشتی هه‌ر یه‌كه له ” باڤل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی و ئاسۆ مامه‌ندی كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاراس جه‌نگی گه‌وره راوێژكاری سه‌رۆككۆمار له كۆشكی سه‌لام به‌شداری كردووه، هه‌روه‌ها رایان وابووه كه رێكه‌وتنی ” پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و پارتی، دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وانه، به‌تایبه‌تی هه‌نارده‌ی بره بودجه‌یه‌ك له‌لایان حكومه‌تی عێراق، بۆ دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، به هه‌وڵێكی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر خۆیان زانیوه، سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رهه‌م ساڵح گوتوویه‌تی، تا ئه‌وكاته‌ی ئامانجه‌كانمان به‌دی نه‌هێنین له هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان، له هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر و ئیداره‌ی كه‌ركووك، رێگا نه‌ده‌ین ئارامی سیاسی و ئابووری له‌كوردستان دروست ببێت چونكه ده‌بێته مه‌ترسی به‌سه‌ر ئێمه!”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی به‌رهه‌م ساڵح گوتوویه‌تی ناكرێت، له‌م ئان و ساته‌دا پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵگیرێت، چونكه ئه‌گه‌ر پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵگیرێت، كێشه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌مێنێت، ئه‌وه ناتوانین هیچ جوڵه‌یه‌كی فشار بۆ سه‌ر حكومه‌تی داهاتوو دروست بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمه دروست ببێت، بۆیه نائیستقراری له ئابووری كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست نه‌بێت، ئه‌وه ئێمه ناتوانین هیچ فشارێك له حكومه‌تی داهاتوو بكه‌ین”.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، لاهور جه‌نگی له‌باره‌ی رێكه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی، هێرشی كردۆته سه‌ر (مه‌لا به‌ختیار) و به پیاوه زه‌رده‌كه، له‌ناو یه‌كێتی به‌ناوی كردووه، به هه‌وڵی ئه‌وی زانیوه نزیك بوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی و پارتی ، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاڵا تاڵه‌بانی له‌باره‌ی تێكدانی رێكه‌وتنی نێوان ” هه‌ولێر و به‌غدا” گوتوویه‌تی كه ئێمه ئێستا هه‌ڵوێستی سیاسیمان لاوازه له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عێراق و ناتوانین هیچ جوڵه‌یه‌ك بكه‌ین بۆیه باشتره میدیاكانی عێراق له‌دژی ئه‌و رێكه‌وتنه هان بده‌ین، له‌به‌رامبه‌ر دا ئاراس جه‌نگیش هاوڕای ئاڵا تاڵه‌بانی بووه”.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه: باڤل تاڵه‌بانی به هه‌مووانی راگه‌یاندووه، كه ئه‌و مهوقفانهی كه ئێستا هه‌یه لێره،” لاوازن” چونكه له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌شمان” بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی” هاوڕای زۆر هه‌یه له‌سه‌ر رێكه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی، بۆیه ده‌بێت ئێمه له‌رێگای فشاری میدیایی جۆڕێك له شه‌ری میدیایی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دا دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی ئه‌و ههدهفانهی هه‌مانه بپێكین”.
میدیاكانی به‌رهه‌م ساڵح كه له‌رێگای بودجه‌ی سه‌رۆككۆمار به‌رێوه‌یان ده‌بات له دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئاراسته كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بێ ئه‌مه‌لی له‌ناو خه‌ڵك دروست بكه‌ن، تا خه‌ڵك دڵیان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت خۆش نه‌بێت، چونكه دواجار بابه‌تی مووچه به‌سیسته‌می پاشه‌كه‌وت، دابه‌ش ده‌كرێته‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ئامانجه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه، ده‌لێـ” له ئێستادا میدیاكانی به‌رهه‌م ساڵح كه به میدیای ” ژن راوێژكار” ناسراون، ئاراسته كراون بۆ ئه‌وه‌ی ره‌شبینی و بێ متمانه‌ی له بابه‌تی ” هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌ناو خه‌ڵك بلاو بكه‌نه‌وه” له رێگای جۆڕاو جۆڕ، چونكه ئه‌وان پێیان وابووه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئامانجه‌كه‌یان له تێكدانی رێكه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر به‌دی بێت، به‌غدا مووچه نه‌نێرێت، جارێكی تر حكومه‌ت به‌ناچاری ده‌ست بباته‌وه بۆ پاشه‌كه‌وت، ئه‌وه به‌بیانووی جۆڕاو جۆڕ تاوانه‌كه بخه‌نه‌وه سه‌ر پارتی، له ئێستاشدا ئه‌م میدیایانه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌ناو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك دیقه‌ت بدات، به‌شێك له‌میدیاكانی ئه‌و لایانانه هه‌واڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه ره‌ش ده‌كه‌ن له‌ناو خه‌ڵك دا ئه‌مه‌ش به‌شێكه له پیلانه‌كه”
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” جگه له‌وه له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگای زانیاری و په‌یوه‌ندیه ژێر بهژێرهكانی ئه‌وان و هه‌ندێك به‌رپرسی گۆڕان، به‌كار بهێنن بۆ تێكدانی رێكه‌وتنی نێوان ” گۆڕان و پارتی” له‌باره‌ی پێكهینانی حكومه‌ت، سه‌رچاوه‌كه ده‌لێت، لاهور جه‌نگی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتوویه‌تی، كه تێكدانی په‌یوه‌ندی و رێكه‌وتنی نێوان” پارتی و گۆڕان” ئاسان ده‌بێت بۆ ئه‌وان، چونكه ئێستا له‌ناو گۆڕان هه‌ندێك كوتله پۆستیان وه‌رنه‌گرتووه، دژی رێكهوتنهكهن به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی پۆست و ئیمتیاز له‌ناو حكومه‌تی نوێ به پێی ئه‌و رێكه‌وتنه، ئه‌وان ده‌توانرێت به‌كار بهێنرێت بۆ تێكدانی ریكه‌وتنه‌كه”.
باڤل تاڵه‌بانیش گوتوویه‌تی ناكرێت رێكه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی سه‌ر بگریت چونكه من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكه‌وتنه نیم!
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك، به‌رهه‌م ساڵح كه یاری له‌سه‌ر ئاراسته‌كانی ناو یه‌كێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌كات، ده‌یه‌وێت ئه‌مانه به‌كار بهێنێت، بۆ چه‌ند ئامانجێكی كه بۆ پارتی و به‌شێكی زۆری یه‌كێتی دیاره”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌لێـ” له ئیستادا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆشكی سه‌لام بوونه له به‌غدا بۆ چه‌ند ئامانج كار ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م تێكدانی رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا وا لێ بكه‌ن، كه مووچه و بودجه نه‌نێرێت، كێشه‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن كێشه‌كانی بۆ ئامانجه سیاسیه‌كانیان به‌كار بهێنن دژی حكومه‌تی داهاتوو و لایانه‌كان كه دژی ئه‌وانن”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” تا رێكه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و پارتی بمێنێت، ئه‌وان ناتوانن به زه‌قی كار له‌سه‌ر تێكدانی رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان له ئێستادا له میدیا و سۆسیال میدیا كار بۆ تێكدانی هه‌ردوو رێكه‌وتنی نێوان ” پارتی و یه‌كێـتی و گۆڕان ده‌كه‌ن، له میدیاكانی عێراقیش كار له‌سه‌ر رای گشتی عه‌ره‌بی له به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌نه له‌مپه‌رێك بۆ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ ناردنی مووچه فه‌رمانبه‌ران دروست بكه‌ن”.
له‌و باره‌یه‌وه خواكوڕك به‌دواداچوونی بۆ ئه‌م پرسه كرد له به‌غدا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له فراكسیۆنی پارتی پشتراستی زانیاریه‌كانی خواكوڕكی كرده‌وه، گوتی، ئێمه به‌هه‌موو هێزێكمان رێگا له‌م پیلانگێریانهی ده‌گرین له به‌غدا له‌دژی گه‌لی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له كوردستان، ده‌لێت، به‌لێ هه‌ولێك هه‌یه له به‌غدا بۆ شكه‌ست پێهێنانی رێكه‌وتنی نێوان ” هه‌ولێر و به‌غدا” به‌تایبه‌ت له كۆشكی سه‌لام له‌لایان ” به‌رهه‌م ساڵح و ئاڵا تاڵه‌بانی و ئاراس جه‌نگی” ده‌لێن له ئیستادا له هه‌موو میدیاكان هه‌وڵده‌ده‌ن، بابه‌تی رێكه‌وتنی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا به راده‌ستكردنی نه‌وت ببه‌ستنه‌وه، له‌ناو رای گشتی عه‌ره‌بی له به‌غدا، وا پێناسه‌ی رێكه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن، گوایه به‌غدا له پاره‌ی به‌سرا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر ده‌دات”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی نزیك له فراكسیۆنی پارتی ده‌شلێـ” ئه‌م هه‌وڵانه‌ی كۆشكی سه‌لام بۆ رێگری له‌ناردنی مووچه له ژێر ناوی بۆچی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی راده‌ست ناكات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی نه‌وتی كه‌ركووك ناكه‌ن، به‌ڵام ده‌زانن بابه‌تی به‌سرا، له ئێستادا بۆ كابینه‌ی نوێی “عادل عه‌بدولمه‌هدی” هه‌ستیاره، بۆیه ده‌یانه‌وێت له‌و رێگایه‌وه، شكه‌ست به رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا بهێنن”.