سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر پەخشی كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی، سه‌رۆك مسعود بارزانى په‌يامێكى پيرۆزبايى ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى :
به‌ناوى خوداى گه‌وره‌و ميهره‌بان
به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانى كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی
له ساڵیادی يه‌كه‌مى پەخشی كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی، پيرۆزبايى خۆمتان ئاراسته‌ده‌كه‌م وهيواى به‌رده‌وامى وپێشكهوتنتان بۆ ده‌خوازم.
په‌خشى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی پێويستييه‌كى زۆر گرنگ بوو بۆ موخاتهبهكردنى راى گشتى عه‌ره‌بى له عێراق ووڵاتانى عه‌ره‌بى و، دۆزينه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كانى ديالۆگ و پێكه‌وه ژيان له نێوان گه‌لان و، خزمه‌تكردنى ئاشتى وئارامى وبه‌ره‌و پێشچوون و، گواستنه‌وه‌ى وێنه‌ى راسته‌قينه‌ى ئه‌و گهشەكردنهى كه هه‌رێمى كوردستان به خۆيه‌وه بينيويه‌تى له هه‌موو بواره‌كانى ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تى وئابورى و ئاوهدانكرنهوهو سياسى و، چه‌سپاندنى كلتورى لێبورده‌يى وقبوڵكردنى ئه‌وانى ديكه.
به‌م بۆنه‌يه‌وه، هيواى به‌رده‌وامى وبه‌ره‌و پێشچوونتان بۆ ده‌خوازم و ئومێده‌وارم بتوانن هاوته‌ريب له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردن له بواره‌كانى راگه‌ياندن به‌شداربن له بڵاوكردنه‌وه‌ى كلتورى برايه‌تى ولێبوردهيى ودژايهتيكردنى توند‌و تيژى، كه به‌شێكن له ئامانجه‌كانى گه‌لى كوردستانى چاو له سه‌رفرازى وئازادييه.
مسعود بارزاني
11/ ئادار/2019