پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

بڕیار وایە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی حکوومەت کۆدەبنەوە و پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت: “بەرچاوی یەکێـتی روونە کە کام پۆستەی بەردەکەوێت”.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان چوار لیژنە بۆ بەرکەوتەی حزبەکەی لە حکوومەت پێکدەهێنێت. لیژنەیه‌کیان لەگەڵ پارتی گفتوگۆ دەکەن لیژنەيه‌کیشیان ئەو پۆستانە پێشنیاز دەکات كه‌ ده‌يانه‌وێت. دوو لیژنەکەی دیکەش کاندیدی بۆ پۆستەکان دیاری ده‌كه‌ن.

یەکێتی دەڵێت: “تا ئێستە داوای هیچ پۆستێکمان نەکردووە و سەرکردایەتی بریاری پۆستەکان دەدات. دوای گەشتنە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی سەرکردایەتی یەکێتییش بریاری کۆتايی دەدات.

دوای رێککەوتنەکەی پارتی و گۆڕان بەرچاوی ئەو سێ لایەنە روونە کە حزبەکان بە تایبەت یەکێتی کام پۆستەی بەردەکەوێت، له‌وباره‌یه‌وه‌ پارتی دەڵێت: “پابەندی رێککەوتنەکەمانین لەگەڵ گۆڕان، یەکێتی دەزانێت کام پۆستەی بەردەکه‌وێت”، ئەم هەوڵانەی یەکێتییش بە کات کوشتن دەزانێت.

ئیمزاکردنی رێککەوتنەکەی پارتی یەکێتی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی خێرا کردووە بە جۆرێک ته‌نها دابەشکردنی پۆستەکان ماوە. بەشێک لە گرفتەکانی پێکنەهێنانی حکوومەتيش دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی ناوخۆی یەکێتی و یەکلانەکردنەوەی کاندیدەکان بە تایبەت بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و پۆستە سیادیەکانی دیکە.

Back to top button