حەسەن رۆحانی داوای هاوپەیمانێتی لە عێراق دەكات

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراقی كرد, لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا لە پرێس كۆنفرانسێكدا دووپاتیكردەوە، ئێران عێراق بە وڵاتێكی گرنگی ناوچەكە و ئیسلامی و عەرەبی دەزانێت.

گوتیشی: عێراق دەتوانێت رۆڵێكی گرنگ لە پەیوەندیی نێوان وڵاتانی ناوچەكەدا هەبێت.

رۆحانی جەختیشی كردەوە، ئێران دەیەوێت هاوپەیمانێتییەك لەگەڵ عێراق رابگەیەنێت، نەك بۆ ئەوەی دژایەتی وڵاتانی دیكە بكەن، بەڵكو بۆ ئەوەی چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەكەیان بە شێوەیەك فراوان بكەن، كە وڵاتانی دیكەش روو لە هاتنەناو هاوپەیمانێتییەكەیان بكەن.

ئەمرۆ حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری عێراق بە سەردانێك گەیشتە بەغدا، وەك راشگەیەندراوە، ئامانجی لەو سەردانەیدا بۆ فراوانكردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە لە نێوان عێراق و ئێران و گفتوگۆكردنە لە بارەی چەند پرسێكی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات، بەگوێرەی كارنامەی سەردانەكەش، رۆحانی بۆ ماوەی 3 رۆژ لە عێراق دەمێنێتەوە.

Back to top button