بە هەزاران سەربازی عێراق لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا جێگیركران

 

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەكانی سوریای دیموكراتیك لە سێ قۆلەوە هێڕشیان بۆسەر چەكدارانی داعش لە باغۆز دەستی پێكرد, بە مەبەستی رێگری كردن لە پەڕینەوەی چەكدارانی داعش بە هەزاران سەربازی عێراق لە سەر سنوری نێوان عێراق و سوریا جێگیركران.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە ئامادەكارییەكی گەورەی سەربازی لەسەر سنووری عێراق و سووریا كراوە لە سنووری پارێزگای ئەنبار، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی شەڕی كۆتایی داعش لە گوندی باغۆزی سەر سنووری سووریا و عێراق.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە كە جگە لە هێزە ئەمنیەكانی عێراق، ژمارەیەكی زۆری هێزی سوپاش لەسەر سنوور كۆكراونەتەوە.

گردبوونەوەی ئەو هەموو هێزەی عێراق بۆ بەرگرتنە لە دزەكردنی ئەو چەكدارانەی داعش كە رەنگە لە كاتی شەڕی كۆتایی گوندی باغۆزدا رابكەن و روو لە سنووری عێراق بكەن.

Back to top button