حكومەتی هەرێم سود لە تواناكانی وڵاتی ئیستوانیا وەردەگرێت بۆ بە ئەلیكترۆنی كردنی حكوومەت

 

دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی دا حكوومەت بە ئەلیكترۆنی بكات, بە مەبەستی بەرەو پێش بردن و سود وەرگرتنی لە تواناكانی حكومەتی ئیستوانیا, شاندێكی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی ئیستوانیای كرد.
بەپێی راگەیێندراوی ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیستۆنیا كراوە بەتایبەتی لە بواری سوودوەرگرتن لە سیستەمی حكومەتی ئەلیكترۆنیی پێشكەوتووی ئەو وڵاتە و چۆنێتیی سوودوەرگرتنی بۆ هەرێمی كوردستان كە دەبێتە هۆی ئاسانكارییی كاروباری حكومەت و خزمەتی باشتر بە خەڵك.

شاندی ئیستۆنیا قۆناخەكانی حكومەتی ئەلیكترۆنیی وڵاتەكەیان بۆ قوباد تاڵەبانی روونكردووەتەوە. هەروەها ئامادەییان دەربڕیوە بۆ سوودوەرگرتن لێی، هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 11-3-2019 لەسەر بانگهێشتی سەرۆكوەزیرانی ئیستۆنیا و بەسەردانێكی فەرمی، قوباد تاڵەبانی گەیشتە تالینی پایتەختی كۆماری ئیستۆنیا.

ئامانجی سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جگە لە بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان، ئاشنابوونە بە ئەزموونی پێشكەوتووی ئیستۆنیا لە بوارەكانی حكومەتی ئەلیكترۆنی و بەسیستماتیككردنی دامودەزگاكان لە هەرێمی كوردستان.

ئیستۆنیا ئەندامی یەكێتیی ئەوروپایە، لە ساڵی 1991 وەك یەكێك لە كۆمارەكانی یەكێتیی سۆڤیەتی پێشوو، سەربەخۆیی وەرگرت.

Back to top button