نه‌جمه‌دین كه‌ریم به یه‌كێتی و گۆڕان ده‌ڵێت (دوو ڕوو)
خواكوڕك
پارێزگاری كه‌ركوك له دیدارێكدا باس له باری سیاسی كه‌ركوك و سلێمانی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی دژی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوك بوون له‌لایه‌ن به‌غدا، ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ن سلێمانی به‌ڕێوه‌ببات.
نه‌جمه‌دین كه‌ركوك پارێزگاری كه‌ركوك له دیمانه‌یه‌كدا به رووداوی راگه‌یاندووه، “کاتێک بیرۆكه‌ی به‌هه‌رێم كردنی كه‌ركوك باسی لێوەکرا، مەکتەبی سیاسی پارتی به‌جیا، و یەکێتی و گۆڕان بەیاننامەیان دەرکرد، کۆبوونەوە و گوتیان دەبێت کەرکووک بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا هەندێک لەو خەڵکانە دەبینین، دەڵێن با بەغدا سلێمانی بەڕێوەببات، واتە دەیانەوێت هەرێمی کوردستانیش تێکبدەن، بۆیە جۆرێک دووڕوویی لەو قسانەدا هەیە”.
نەجمەدین کەریم، كە هاوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵه‌وه ده‌ڵێت، “ئێمە لەگەڵ ئەوەدابووین پێش ئۆپەراسیۆنی موسڵ، حەویجە كۆنترۆڵ بكرێته‌وه، چونکە حەویجە بەر لە هاتنی داعش مەڵبەندێک بوو بۆ کاری تیرۆریستی بۆ نێو کەرکووک”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “حەویجە لە دوای 2003ـوە یەکێکە لە شوێنە گرنگەکان، کە بەعسییەکانی سەددام و قاعیدە و ئەنسارولسوننە لەوێن، دوای هاتنی داعش‌یش لەژێر ئاڵای داعش ماونەتەوە”.
پارێزگاری کەرکووک رەخنەش لە هەردوو رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) و چاودێریی مافەكانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) دەکات و دەڵێت “لەبری ئەوەی هێرش بکەنە سەر ئیدارەی کەرکووک و پێشمەرگە، با بچن لەگەڵ بەرپرسانی دیالە و بابل و سەلاحەدین قسە بکەن و بزانن بۆچی لێناگەڕێن ئەو خەڵکانە بگەڕێنەوە شوێنەکانیان”.