ئێرانیەكان تەنھا عێراق شك دەبەن
دوای ئەوەی ئەمریكا سزاكانی بۆ سەر ئێراندا گەڕاندنەوە لە ئێستادا چاڵاكیە بازرگانیەكانی ئەو وڵاتە سنوردار كرادوە, رۆنامەیەكی جیهانیش دەنوسێت ئێران تەنها عێراق شك دەبات كە بەرهەمەكانی تێدا ساغ بكاتەوە.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێكدا باس لە كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕی عێراق دەكات لە لایەن ئێرانەوەو تیشك دەخاتە سەر ئەوەی لە ئێستادا بەرھەمە ئێرانیەكان لە بازاڕی عێراقدا ساغ دەكرێنەوە
ئەو ڕۆژنامە ئەمریكیە باسی لە فشارەكانی ئەمریكا كردوە لەسەر ئێران و ئەوەی خستۆتەڕوو بەھۆی ئەو فشارانەوە عێراق بۆتە گەورەترین بازار بۆ ساغ كردنەوەی بەرھەمەكانی ئێران و ھەر ئەوەش وایكردوە واشنتۆن ھۆشداری لەمەڕ ئەو پرسە بداتە بەغداد بەڵام بەھۆی دەستوەردانی ئێران لە كاروباری عێراق بەرپرسە عێراقیەكان توشی ئێحراجی ھاتون و نازانن چ ھەنگاوێك لەو بارەوە بنێن
ھاوكات ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە تیشكی خستۆتە سەر دۆخی ئێستای ئێران و دەڵێت لە بری سودوەرگرتن لە باری ئابوری خراپی ئێران،بەغداد ھێشتا لاواز خۆی دەردەخات بەرامبەر تاران و ئەوەش بۆ ڕۆڵی لاوازی سیاسیە عێراقیەكان دەگێڕێتەوە