سبەی مووچەی سێ‌ وەزارەت و چەند دەستەیەك دابەش دەكرێت

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆش مووچەی یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتەكانی پەروەردە و دارایی بەبێ پاشەكەوت خەرج كرا, بڕیارە سبەی موچەی چەند وەزارەتێكی دیكە دابەش بكرێت.

بە پێی زانیاریەكانی(خواكوڕك) كە لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارای و ئابووری دەستی كەوتوووە، سبەی سێ شەمە 12/3/2019 مووچەی وەزارەتی تەندروستی، داد، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەنجومەنی دادوەری لەگەڵ كەس و كاری شەهیدان و زیندانە سیاسیەكان خەرج دەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، ئەمە یەكەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە كە بەبێ پاشەكەوت خەرج دەكرێت.

Back to top button