بەشیر حەداد لە بارەی زمانی كوردی هۆشداری بە حكومەتی عێراق دەدات

 

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو بە هەوڵەكانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵدرا زمانی كوردی لە نێو فڕۆكە عێراقیەكان جێگیر بكرێت, هەر پەیوەست بە زمانی كوردی, جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هۆشداری بە حكوومەتی عێراق دا لەبارەی گرنگی نەدانی پێویست بە زمانی كوردی وەك زمانی فەرمی دەوڵەت و رایگەیاند دەبێ بەپێی دەستوور زمانی كوردی بخوێندرێت و بەكاربێت.
بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەنا گەرمیانی بەڕێوەبەری گشتیی خوێندنی كوردی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق، دووپاتی كردەوە كە پێویستە گرنگی تەواو بە مادەی زمانی كوردی بدرێت، وەك زمانی فەرمی دەوڵەت لەپاڵ زمانی عەرەبیدا، لە قوتابخانەكانیشدا بە شێوەیەكی ڕێكوپێك بخوێندرێت و گرنگی پێبدرێت.
بەشیر حەداد ئاماژەی بەوە كردووە كە ڕێگە نادەن دەستوور پێشێل بكرێت و زمانی كوردی لە قوتابخانەكانی عێراقدا پشتگوێ بخرێت، یاخود بەربەست بخرێتە بەردەم كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی كوردی یان هەر زمانێكی تر، ئەمەش بەپێی ئەو مافەی دەستوور زامنی كردووە.

Back to top button