لە دانیشتنی یەكەمی وەزری نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەیەی یەكەم بۆ چوار پڕۆژە یاسا كرا
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دانیشتنی یەكەمی وەزری نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێكردەوە پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەنێت، لەدانیشتنی رۆژی دوو شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ چوار پرۆژە یاسا كراو تەنها یەك پرۆژە یاسا دواخرا بۆ دانیشتنی داهاتوو.
بەهار مەحمود پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، لە دانیشتنی رۆژی 11ی ئاداری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی دەستەی دەستپاكی، پرۆژە یاسای هەمواری یاسای ئەو پێبژاردنانەی كە لە یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 هاتووە هەروەها پرۆژە یاسای چارەسەركردنی سەرپێچی نیشتەجێ بوون، پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای رەگەزنامەو پرۆژە یاسای دەستكەوتنی نایاسایی.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە گوتیشی: “لە پرۆژە یاسای دەستكەوتنی نایاسایی هەندێك كەموكورتی هەبوو لیژنەی پەیوەندیدار راسپێردرا بۆ چارەسەركردنی و دواخرا بۆ دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، جگە لەو پرۆژە یاسایەش سەرجەمی پرۆژە یاساكانی دیكە كە لە حكومەتەوە رەوانەكراوە خوێندنەوەی بۆ كرا”.