ئەمریکا لە سوریاو عێراق ناکشێتەوە؟

ئەگەرچی پێشتر دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە تەواوی هێزەکانیان لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەکشێنێتەوە، بەڵام جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی کۆشکی سپی لە دیدارێکی لە کەناڵی bbc ڕایگەیاند کە ئەمریکا ھیچ کام لە وڵاتانی عێراق و سوریا بەجێناھێڵێت و چونکە بەکشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بۆشایی گەورە دروست دەبێت و داعش دەبوژێتەوە.

سەبارەت بە کۆتایی ھاتنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەزاری ترەمپەوە،بۆڵتۆن رایگەیاند سەرۆک ترەمپ مەبەستی کۆتایی داعش نەبووە بەو مانایەی کە مەترسی نەمێنێت بەڵکو مەبەستی کۆتایی دەسەڵاتی داعش بوە لەو پێگە جوگرافیە،بۆیە ئێستا لێمان ڕونە داعش خاکی لەژێر دەست نیە بەڵام چالاکەو مەترسیشی ھەیە.

بۆڵتۆن نەیشاردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا تا جموجوڵی داعش بەھێز بێت بە ھیچ شێوەیەک لە سوریاو عێراق ناکشێتەوە چونکە ئەمریکا نایەوێت جارێکی تر داعش ببێتە خاوەن پێگەی جوگرافی و حوکمڕانی لەو ناوچانە.

 

Back to top button