باشترین چوار خواردنەوە بۆ دووگیان

خانمی دووگیان، پێویستە زۆر ئاگاداری سیستمی خۆراکیت بیت  و بایەخ بە باشترین و تەندروستیان بدەیت، چونکە راستەوخۆ کاریگەری لە کۆرپەلە و جەستەت هەیە.

ماڵپەڕی rotana لەم سۆنگەیەوە بۆ هاوکاری خانمانی دووگیان، باس لە چوار خواردنەوەی بەسوود دەکات:

1-ئاوی گوێزی هندی، دەوڵەمەندە بە کانزاکان و هەستکردن بە ترشی گەدە کەمدەکاتەوە.

2-شۆربای سەوزەوات، چونکە بڕێکی باش ڤیتامین و خۆراکی تێدایە.

3-شیر، دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، کە کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی ئێسک و گەشەی کۆرپەلە هەیە.

4-شەربەتی لیمۆ، یاریدەی کرداری هەرس دەدات، لەهەمانکاتدا گێژبوون و دڵ تێکەڵهاتن کەمدەکاتەوە.

Back to top button