کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان ڕاگهیێندرا…
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/2435435635.jpg)
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی سێ چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە زۆربەی كاتەكان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.