كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیی له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد .. یه‌كێتی داوای گۆرینی وه‌زاره‌تێكی سیادی ده‌كات..
کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی هەردوو شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی پێ کرد.
شاندی پارتی لە نێچیرڤان بارزانی، مەسروور بارزانی، فازڵ میرانی، دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس، هۆشیار زێباری، مەحموود محەمەد، جەعفەر ئێمنکی، دڵشاد شەهاب و چەند کەسێکی دیکە پێکهاتووە.
لە بەرامبەریشدا شاندی یەکێتی لە کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، عومەر فەتاح، حاکم قادر حەمەجان، عیماد ئەحمەد، شۆڕش ئیسماعیل، ڕزگار عەلی، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوول، سەعدی پیرە و چەند کەسێکی دیکە پێکهاتووە.
پێشتر بڕیار بوو یه‌كێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام ئێستا هیچ كه‌سێكی دیارینه‌كردووه و له جێگه‌ی ئه‌و پۆسته داوای پۆستی دیكه ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كان، یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێ گرنگ نییه و ئێستا داوای پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات.
له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانیش، كه پێشتر بڕیاردرابوو پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به یه‌كێتی بدرێت، به‌ڵام ئێستا یه‌كێتی داوای پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات.