رووحانی فشار ده‌كات.. ده‌ركردنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا داواكاری سه‌ره‌كی بووه
دوای سه‌ردانی سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن رووحانی له یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ عێراق، به‌رپرسانی باڵای عێراق دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی رووحانی به ناو شاری به‌غدا په‌یامێكی ڕوونه بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان و پرۆسه‌ی ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له ڕێی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به‌هۆی فشاری تاران خێراتر ده‌بێت.
دوێنێ دووشەممە حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە عێراق و بەگوێرەی تویتێکی زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران کە چەند رۆژێک پێش سەرۆککۆمار هاتبووە عێراق لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون.
جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسیویەتی: “لە رۆژی یەکەمی دیدارەکان لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق لەسەر چەند شتێک رێککەوتووین، هەر بەگوێرەی تویتەکەی زەریف، عێراق و ئێران لەسەر هەماهەنگی لە ئاسایشی ناوچەیی، هەڵگرتنی باجی سەر ڤیزا، هێڵی پێکبەستی هەردوو وڵات لە رێگای شەمەندەفەر، پاککردنەوەی رووبارەکانی سەر سنوور دوای 43 ساڵ، ناوچەی پیشەسازی هاوبەش، هەماهەنگی ووزە و 20 ملیار دۆلار بارزگانی رێککەوتوون.
هەر دوێنێ و لە دوای کۆبوونەوەکانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: “وڵاتەکەی، عێراق بە وڵاتێکی گرینگی ئیسلامی و عەرەبی دەزانێت کە دەتوانێ رۆڵی گرینگی لە پەیوەندی نێوان وڵاتانی ناوچەکەشدا هەبێت”.
گووتیشی: “ئێران دەیەوێ هاوپەیمانییەک لەگەڵ عێراق پێکبهێنێ بۆ ئەوەی وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش بێنە ناو ئەو هاوپەیمانییەوە”.