وەزیری داهاتووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆتایی هاتنی عێراقی راگه‌یاند
خواكوڕك
جۆن بۆڵتۆن (John R. Bolton) باڵوێزی پێشووی ئا‌مریكا لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌وڵه‌تی عێراق دیسپلینی هیچ حكومه‌تێكی تیایدا نه‌ماوه و كورده‌كانیش توانای خۆبه‌ڕێوه‌بردن و ده‌سه‌ڵات و به‌رگریكردن له خاكه‌كه‌یان هه‌یه.
له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا بۆڵتۆن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردوه که ده‌وڵه‌تی عێراقی ڕووخاوه و جارێکی‌تر ناتوانێت یه‌ک بگرێته‌وه، پێویسته ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان پشتیوانی له کوردی ھاوپه‌یمانی بکات له بڕیاره‌کانیاندا.
ماڵپه‌ڕی “نیوز بلوک” له ھه‌واڵێکدا که “وه‌کاله المعلومه” به عه‌ره‌بیش بڵاوی کردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: بۆڵتۆن باس له‌وه ده‌کات که حکومه‌تی عێراق ھه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و دیسپلینی حكومرانیەتی تێدا بوونی نیه، ناکرێت جارێکی‌تر یه‌ک بگرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “کورده‌کان توانای خۆیان له به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و به‌رگریكردن له خاكه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و سه‌ركه‌وتوو ده‌رخستووه”.
جۆن بۆڵتۆن كه هاوكات پۆستی ھاوکاری په‌یمانگه‌ی (American enterprise )ی هه‌یه ده‌ڵێت، “من نابینم ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌کی خۆویستانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا و ناشبینم ھیچ که‌سێک بتوانێت ناچاریان بکات بیانگه‌ڕینێته‌وه بۆ به‌غدا جارێکی‌تر، به‌ڵام ئه‌م بریاره له بنه‌مادا بریاری گه‌لی کورده له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ک ھه‌ر بڕیارێکی سه‌ربه‌خۆیی ئاساییه و له‌و بڕوایه‌م که ئه‌مریکا پشتیوانی له‌و داوا ڕه‌وایه ده‌کات”.
ئه‌و دیپڵۆماتكاره‌ی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، “ھیوادارم ئێمه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی واشنتۆن ده‌رفه‌تمان ھه‌بێت له داھاتوو گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه بکه‌ین به‌شێوه‌یه‌کی مه‌به‌ستدار چونکه : “ئێمه ئازادیمان ده‌وێ بۆ گه‌لی کورد، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت له ناوچه‌یه‌کی سه‌قامگیردا بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له سه‌ربه‌خۆییه‌که‌یان وه‌ربگرن”.
جۆن بۆلتۆن ڕۆژی یەكشەممە لە لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری “فۆكس نیووز” رایگه‌یاندبوو، “وێرای دانەبەر ڕەخنەی سیاسەتی باراك ئۆباما، سەركۆماری ئا‌مریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ گوتی: سوننه‌كانی عێراق ئامادەنین لەژێر ڕکێف و ده‌سه‌ڵاتی دەوڵەتی شیعەی ئەم وڵاتەدا بن، هەر ئەوەش بۆتە هۆی سه‌ر‌هه‌ڵدان‌و به‌هێزبوونی گرووپی داعش و سەرەڕۆییەكانی ئەم گرووپە لە عێراقدا”.
ئیستا جۆن بۆڵتۆن (John R. Bolton) و پارته‌كه‌ی (Republican party ) پارتی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانن به ده‌نگه‌كانیان و زۆرینه‌ی سینات و ئه‌نجومه‌نی پیرانیان به‌ده‌ست هێناوه، چاودێران ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كه‌ن كه (بۆڵتۆن ) جگه له‌وه‌ی كه‌سێكی زۆر نزیكه له سه‌رۆك تره‌مپ هاوكات شانسی بەدەست هێنانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكای هەیە لە كابینەی ترەمپدا.
جۆن بۆڵتۆن (John R. Bolton) دیپڵوماتكاڕێكی دیاری ئه‌مه‌ریكا، باڵوێزی پێشووی ئا‌مریكا لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بووه، ھاوکاری په‌یمانگه‌ی (American enterprise ) ئه‌مه‌ریکان ئینته‌رپرایز، پسپۆر له یاسا و پارێزه‌رێكی لیهاتووه.
سه‌رچاوه‌كان/ News Block ، Fox News